سهنتهرى سهلاحهدينى ئهيوبى بۆ توێژينهوهو لێكۆلينهوه ئيسلامييهكانله كۆلێژى زانسته ئيسلامييهكان
له زانكۆى سهلاحهدين – ههولێر
ههڵدهستێت به سازدانى پێنجهمێن كۆنفرانس
بهناونيشانى:
شكۆی خێزان له ديدگاى ئاين- ياسا – كۆمهڵناسيدا
-ئاڵنگارى و چارهسهر-
رۆژانی چوارشهممه وپێنچ شهممە بەرواری 22--23 / 2/ 2023
له سهنتهرى ڕۆشنبيرى زانكۆى سهلاحهدين – ههولێر
بەرواری راگهياندنى كۆنفڕانس 5/10/2022
وهرگرتنى پوختهی توێژینەوەكان تا 20/10/2022
راگهياندنى ئهنجامى پوختهی توێژینەوەكان 28/10/2022
وهرگرتنى توێژينهوهكان به تهواوى تا 1/1/2023
راگهياندنى ئهنجامى توێژينهوهكان 15/1/2023
بەڕێوەچوونی كۆنفڕانس 22-23/2/2023
———
خێزان بریتیە لە خشتی یەكەم لە بناغەی دروستكردنی كۆمەڵگایەكی سەركەوتوو؛ لە بەر ئەوە پێویستە هەموو لایەكمان گرنگی پێبدەین بە گرنگیدانمان بە پێكهێنانی لە سەر بناغەیەكی ساغ ودروست لە پێكهێنانی خێزان لە رێگەی پێكهێنانی پڕۆسەی هاوسەرگیری بە شێوازێكی تەندروست لە سەر بناغەی رەزامەندی و هەبوونی رۆشنبیری و زانست و چاوساغی بە قۆناغەكانی دوای هاوسەرگیری؛ بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بە شێوازێك بكرێت كە مەبەستە جوانەكانی فەراهەم بكات” بەمەش دەتوانین رێگە بگرین لەم ژمارە زۆرەی جیابوونەوە كە خێزانە كوردستانییەكان دەشێونێت و زەرەرو زیان و شوێنەواری خراپی زۆریش بە دوای خۆیدا دێنێت لە نێو كۆمەڵگەدا.
هەموو ئەمە مەبەست لێی دروست كردنی كەش و هەواو ژینگەیەكی ساغ و تەندروستە بۆ ئەوەی منداڵەكانمان بتوانن بە خۆشی لە نێو خێزان و لە باوەشی گەرمی دایك و باوكیان بژین و بە شێوازێكی تەندروست گەش و نما بكەن و خۆشەویستی و پەیوەندی رێك و دروست و هاوكاریكردنی یەكتر لە نێو تاكی خێزانەكان رەنگ بداتەوە بۆ ئەوەی هەموان پێكەوە بە خۆشی و ئاشتی بژین و بگەن بە مەبەستە جوانەكانیان لە ژیانی دونیا.
بەمەش دەتوانین پێكەوە نەوەیەكی چاك و باش دروست بكەین و پەروەردەیان بكەین لە سەر ئەخلاق و رەوشتی بەرز كە بتوانن پێكەوە بژین و پارێزگاری لە پرەنسیپ و بەها باڵاكان بكەن و رێز لە مافی یەكتر بگرن و بتوانن بە هێزەوە رابوەستنن بەرامبەر بە خراپییەكانی شەپۆلی جیهانكیری وئالنگەرییەكانی سەردەم؛ بەمەش دەتوانن بە ئاشتیانە پێكەوە لە یەك ولاتدا بژین؛ ئەمەش هەمووی رێگری دەكات لە بەكارهێنانی توندووتیژی بەرامبەر بە هاوژین و دایك و باب و منداڵ و كەسانیتر؛ كە ئەوەش مەبەستی سەرەكیمانە لە بەستنی ئەم كۆنفرانسە زانستییە كە دەربارەی دیاریكردنی هۆكارەكانی كێشەی خێزان و چارەسەرەكانییەتی لە روانگەی زۆرێك لە توێژەران لە بواری زانستە ئیسلامییەكان و زانستەكانیتری پەیوەست بە بواری خێزان.
دیارە كە ئەم كارە گەورەیە چۆن دەخوازێت كە توێژەران لەم بوارە ئامادەبوونیان هەبێت بە هەمان شێواز دەخوازێت كە كەسان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتەكان و رێكخراوەكان ئامادەبن بۆ گوێگرتن لە هۆكارو چارەسەرەكان بۆ ئەوەی بابەتەكە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و كاری لەسەر بكرێت لە گۆڕەپانی واقیعدا؛ بەمەش كۆنفڕانس دەتوانێت مەبەست و پەیامی ئامانجداری خۆی بە تەواوی بگەیەنێت.
مەبەستەكانی بەستنی ئەم كۆنفڕانسە:
مەبەستمان لە رێكخستنی ئەم كۆنفڕانسە بریتییە له:
1 – دیاریكردنی پێگەو گەورەیی خێزانە لە پاراستنی رەوشت و كلتوری میللەتەكەمان.
2 – دیاریكردنی ئەو كێشانەیە كە لە ئێستادا تووشی خێزانی كوردستانی دەبنەوە لەگەڵ دیاریكردنی هۆكارو چارەسەرەكان.
3 – پێشكەش كردنی توێژینەوەی زانستی لە لایان پسپۆران لە هەموو بوارەكانی پەیوەست بە خێزان بۆ پاراستنی شكۆی خێزان و هۆشیاركردنەوەیان بەرامبەر بەو هەموو ئاڵانگاریانەی كە بەرەنگاری دەبێتەوە لە ئێستادا.
الأسرة هي اللّبنة الأولى والأساسية لبناء المجتمع؛ ولذلك ينبغي الاعتناء بها من حيث الاعتناء بتكوينها بشكل صحيح وعلى أساس سليم، من الإقدام على الزّواج عن علم وثقافة وبصيرة ومعرفة بالواجبات والحقوق، حتّى يصبح الزّواج في المجتمع علی شكل يحقّق الغايات والمقاصد الّتي شرّع من أجلها، وبذلك يحدّ من حالات الطّلاق الكثيرة والأضرار والآثار الّتي تترتّب عليه، كلّ ذلك من أجل تهيئة جوّ مناسب للأطفال ولجميع أفراد الأسرة ليعيشوا معاً بسعادة في أسرة تسود بين أفرادها العلاقات الطّيّبة والاحترام المتبادل والتّعاون لأجل الوصول إلى الأهداف النّبيلة، وبذلك نستطيع أن نصنع ونربّي جيلاً صالحاً يقف أمام تحدّيات العصر ومخاطر العولمة ويحافظ على التّراث والقيم والمباديء الأصيلة ويراعي حقوق الآخرين، وبذلك نحدّ من العنف بجميع أنواعه تجاه المرأة والأطفال والآخرين، كلّ هذا ما نبتغي تحقيقه من خلال عقد هذا المؤتمر العلمي الّذي يدرس المشاكل المتعلّقة بالأسر من خلال تشخيص أسبابها وبيان علاجها وحلولها من منظور الباحثين في العلوم الإسلامية وغيرها من العلوم المتعلّقة بالأسرة والمجتمع.
ولا يخفى أنّ هذا الأمر الجلل كما يتطلّب حضور الباحثين وعلماء الدّين فإنّه يتطلّب حضور الجهات المعنيّة بحقوق المرأة والأسرة في وزارات التّربية والأوقاف والتعلیم العالی والعدل والثّقافة والضّمان الاجتماعي ومنظّمات حقوق الإنسان والمرأة واللّجان المتعلّقة بها في البرلمان؛ لكي يؤدّي المؤتمر واجبه ويبلّغ رسالته الهادفة من المحافظة على تماسك الأسرة وانضباطها وحمايتها من التّفكك والتّفرّق.
The family is the first and fundamental building block of society; therefore, it should be taken care of in terms of taking care of its formation correctly and on a sound basis, entering into marriage process with knowledge, culture, insight and knowledge of duties and rights, so that marriage in society becomes in a form that achieves the goals and purposes for which it was initiated, thus reducing the many divorces and the damages and effects that result from it, all in order to create a suitable atmosphere for children and all family members to live together happily in a family that prevails among its members good relations, mutual respect and cooperation in order to reach noble goals, and in this way they can create and raise a good generation that stands in the face of the challenges of the times and the dangers of globalization and preserves the heritage, values and principles inherent and takes into account the rights of others, and thus reduces violence of all kinds towards women, children and others, all this is what it aims to achieve through the holding of this scientific conference that studies the problems related to families by diagnosing their causes and indicating their treatment and solutions from the perspective of researchers in Islamic and other sciences related to the family and society.
It is no secret that this is a serious matter as it requires the presence of researchers and scholars who require the presence of the authorities concerned with women’s and family rights in the ministries of Education, Endowments, Higher Education, Justice, Culture, Social Security, human and women’s rights organizations and their related committees in Parliament; For the conference to perform its duty and convey its message aimed at preserving the cohesion and discipline of the family and protecting it from disintegration and disunity.