کۆنفڕانسی پێغەمبەرناسی لە شیعری كوردیدا
- Archaeology / Education / Historical / Social
- 12 December, 2024
- 12 December, 2024
كۆنفڕانسی زانستیی
كۆلێژى زانسته ئيسلاميه‌كان
مەرج و رێنماییەكانی توێژینەوەی پێشكەشكراو بە كۆنفڕانس
مه‌رجى نووسينى پوخته‌ى توێژينه‌وه
پێش نووسينى توێژينه‌وه توێژه‌ر پۆخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى توێژينه‌وه‌كه ده‌نوسێت له يه‌ك لاپه‌ڕه زياتر نه‌بێت و ئه‌م زانيارييانه‌ى خواره‌وه تێدابێت:
- توێژينه‌وه‌كه ده‌بێـت له چوار چيوه‌ى ته‌وره‌كانى كۆنفراس بێت كه دياريكراون.
- وێنه‌ى توێژيه‌ر.
- ناوى توێژه‌ر (به هه‌ر سێ زمان (كوردى / عه‌ره‌بى/ ئينگليزى).
- نازناوى زانستى (به هه‌ر سێ زمان (كوردى / عه‌ره‌بى/ ئينگليزى).
- شوێنى كار كردن (به هه‌ر سێ زمان (كوردى / عه‌ره‌بى/ ئينگليزى).
- بڕوانامه/ پسپۆڕى گشتى و وورد/ ئێميل/ پۆخته‌يه‌ك له ژياننامه‌ى توێژه‌ر به كورتى)
مه‌رجه‌كانى نووسينى توێژينه‌وه له دواى په‌سه‌ند كردنى پۆخته
- پێویستە توێژینەوەی پێشكەشكراو هەموو ئەو مەرج و ڕێنماییانەی تێدا رەچاو كرابێت كە دەگرێنەبەر بۆ توێژینەوە زانستییەكان، لە دیاریكردنی وردی بابەبەتەكە و تەوسیقكردنی زانیارییەكان، هەروەها بە پێشەكییەك دەست پێبكات و بە كۆتایی و پێشنیارەكان وپوختەی توێژینەوە كۆتایی بێت. له گه‌ڵ ڕاسپارده‌كان
- پێویستە سەبارەت بە یەكێك لەو تەوەرانە، یان یەكێك لەو ناونیشانە وردانە بێت كە لە نێو تەوەرەكان دەستنیشان كراون.
- قەبارەی توێژینەوەكە لە نێوان (4000) وشە بە لایەنی كەمەوە، تا (6000) وشەدا بێت.
- پێویستە كەسایەتیی توێژەر دیار بێت لە توێژینەوەكەیدا و لە شێوازی باسكردنی بابەت.
- دەبێت بابەتەكانی توێژینەوەكە بە ڕوونی باس بكرێن، ناونیشانە وردەكانی پەیوەندییان هەبێت لەگەڵ بابەتی سەرەكیی توێژینەوەكە، هەروەها دابەشكارییەكی گونجاو هەبێت بۆ بابەتەكانی.
- توێژینەوەكە تەنها بە زمانی كوردی وەردەگیرێت چونكه تايبه‌ته به شيعرى كوردى.
- فۆنتی بەكارهاتوو لە توێژینەوەكە (Times New Roman) يونيكۆد ، قەبارەی فۆنتەكە سایزی (16) بێت بۆ تێكسته‌كان (النص/المتن)، قەبارەی ناونیشانەكانیش سایزی (18) بێت (العناوين الرئيسية)، پەراوێزەكانیش سایزی (14) بێت (الهوامش).
- پوختەی توێژینەوەكە هاوپێچ بكرێت بە هەرسێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزیی، كە زیاتر نەبێت لە (420 وشە) بۆ هەر یەكێك لە زمانەكان.
- هەر توێژینەوەیەك خاوەنەكەی پابەند نەبێت بەم رێنماییانەی سەرەوە توێژیژینەوەكەی وەرناگیرێت.
10 – پەڕاوێزو سەرچاوەكان بە سیستەمی (شیكاغۆ) بێت و لە خوارەوەی لاپەرەكان تۆمار بكرێت و تەنها ناوی سەرچاوەو ژمارەی بەرگ و لاپەڕە بنوسرێت.
11- ئایەتاكانی قوڕئانی پیرۆز لە نێو مەتن ژمارەو سورەتەكی بنوسرێت به بێ به‌كار هێنانى مصحف المدينة واته به فۆنتى المكتبة الشاملة بنوسرێت.
12 – فەرموودەكان بە شێوازی زانستی تەخریج بكرێن.
13 – لیستی تایبەت بە سەرچاوەكان لە كۆتایی توێژینەوە دابنرێت و زانیاری پێویست دەرەبارەی سەرچاوەكانی تێدا تۆمار بكرێت.
14 – ڕاسپارده‌كان بنوسرێن.
ناساندنی كۆنفڕانس
گەلی كورد له دوای ئاشنابوونی به ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ناسینی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، وه‌ك نه‌ته‌وه موسلمانه‌كانی تر، هەوڵی داوە لە هەموو ڕووەكانەوە پابەندی ئایینی ئیسلام بێت و له ناساندنیدا رۆڵی هه‌بێت، لەم سۆنگه‌یه‌وه خۆشەویستییەكی تایبەتی بۆ حه‌زره‌تی پێغەمبەر(سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ)هەبووە، هەر ئەوەش وای كردووە له ئێستادا گەلی كورد بە پێشەنگی یادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی بناسرێ. شیعر و ئەدەبیاتیش وەك لایەنێكی دیاری نێو ژیان و شارستانییەتی مرۆڤ، هەست و سۆزێكە لە قووڵایی دەروونی مرۆڤەوە هەڵدەقوڵێ و بەو هۆیەوە گوزارشت لە خۆشەویستییەكەی بۆ هەر لایەنێك دەكات.
پێغەمبەر(سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ) لە دڵ و هەستی شاعیران و بوێژان و وێژەوانانی كورددا جێگەیەكی دیار و بایه‌خێكی تایبه‌تی هەبووە، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینەى شاعیرانى کورد، دەرچووى حوجرە و هه‌ڵگری زانستە شەرعییەکانبوون، بە جۆرەها شێواز لەخزمەتکردنى پێغەمبەر و کۆباسە شەرعییەکان ئامادەییان هەبووە و هەیە، هه‌ر بۆیه به درێژایی مێژووی ئەدەب و شیعری كوردی باس و خواسه‌كانی پێغه‌مبه‌رناسی جێگە و پێگەیەكی بێ وێنه‌ی هەبووە. كونفرانسی (پێغەمبەرناسی لە شیعری كوردیدا) هەوڵ دەدات بە شێوەیەكی زانستی لە ڕەهەندەكانی ئەم دیاردە ئەدەبی و عیرفانییه بكۆڵێتەوە، کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سەڵاحەدین – هەولێر، بەپێویستى دەزانێت لە چوارچێوەى ئەم کۆنفرانسە زانستىیەدا، دەرفەت بڕەخسێنێت بۆ لێکۆڵەر و توێژەران، تا بەشێوەیەکى ئەکادیمى وورد باس وخواسه‌كانی پێغەمبەرناسى لە دیدى شاعیرانى کورد، بخەنە به‌ر باس و لێكۆلینه‌وه.
ئامانجەكانی كۆنفرانس
كۆنفرانسی (پێغه‌مبه‌رناسی له شیعری كوردیدا) له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌دا ئه‌نجامده‌درێت:
1- خوێندنەوەیەكی زانستی و هاوچەرخانە بۆ ده‌رخستنی پەیوەندیی نێوان ئایین له‌گه‌ڵ شیعر‌و ئەدەبیاتی كوردی، له شاعیرانی كلاسیكه‌وه تاكو سه‌رده‌می ئێستا.
2- دەستنیشانكردنی ئیستێتیكی ئەو شیعره كوردییانه‌ی كە پێغەمبەرناسی بۆتە سیما و مۆركی ئەدەبییان.
3- خستنەڕووى رۆڵى شاعیرانى کورد لە نووسینى شیعر و هەڵبەست لەسەر پێغەمبەر (سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ) و ئاکار وره‌وشته به‌رزه‌كانی.
4- خستنەڕووى رۆڵى شاعیرانى کورد لە عیرفان و سۆفیگەرى و قوڵکردنەوەى ئایندارى هاوسەنگ و میانڕەو لەرێگەى خستنەڕووى ئاکار و ره‌وشته به‌رزه‌كانی پێغەمبەر (سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ) و مامەڵەکردنى لەگەڵ دەوروبەریدا.
5- به‌راوردكرنی ناوه‌رۆكی ئه‌و شیعره کوردیانه‌ی کە له‌باره‌ی پێغەمبەره‌وه (سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ) نوسراون به قورئانی پیرۆز و فەرموودە راسته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ).
6- لێکدانەوەى شیعر و هەڵبەستى شاعیرانى کورد، بەشێوەیەکى ئەکادیمى، کە سەبارەت بە پێغەمبەرناسى نوسراون، لە روانگەى بنەماکانى عیرفان و سۆفیگەری ئیسلامی راست و رەسەن.
ته‌وه‌ره‌كانی كونفرانس
1- پێغه‌مبه‌رناسی له روانگه‌ی شیعری شاعیرانی زاراوه‌جیاوازه‌كانی كورددا.
2- ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ) له شیعری كوردیدا.
3- شەمائیل و خۆره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر (سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ) له شیعری كوردیدا.
4- میعراجنامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ) له شیعری كوردیدا.
5- وه‌فاتنامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ) له شیعری كوردیدا.
6- خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ) له شیعری كوردیدا.
7- مێژوو و قۆناغه‌كانی نوسینی شیعری كوردی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر ( سه‌ڵات وسه‌لامى خوداى لێـــــــــبێ).
8- مه‌ولودنامه كوردییه‌كان و رۆڵیان له پێغه‌مبه‌رناسیدا.
9- تایبه‌تمه‌ندی قه‌سیده و مه‌ولود نامه كوردیه‌كان.
10- پێغه‌مبه‌رناسی له شیعری سۆفیگه‌ری كوردیدا.
11- پێغه‌مبه‌رناسی له شیعری هاوچه‌رخدا.
لێژنه‌ى ئاماده‌كارى
- د. جوت أنور مجيد. زانكۆى سه‌لاحه‌دين سه‌رۆكى لێژنه
- پ.ى.د. زياد صالح حميد زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- د. اميد عبدالقادر رسول. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- د. جعفر پيرۆ احمد. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- د. احمد امين محمد زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- د. كۆسره‌ت صالح احمد زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- د. عمران محمد إسماعيل زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- د. سداد جمال عبدالكريم زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- م. ى. شوان محمد عبدالرحيم زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- م. ى. علي محي الدين قادر زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- م. ى. شاهۆ جنگى نورى زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- م.ى. سامان فارس عولا زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- كارزان محمود عزيز زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- ديار عثمان عبدالله زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- أحمد محمد صادق. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- حنيفه جميل عبدالواحد زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- نسرين نورۆ قادر زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- بكر حمه صديق نوينه‌رى دارايى زانكۆ ئه‌ندام
لێژنه‌ى ڕاگه‌ياندن
- د. رقيب سعيد شرف. زانكۆى سه‌لاحه‌دين سه‌رۆكى لێژنه
- د. سردار احمد قادر. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- د.محمد فخر الدين محمد. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- د. ارام نورى سعيد. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- د. هاوژين محمود محمد. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- م. ى. سامان احمد رمضان. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- م.ى. سامان عبدالله محمد زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- م.ى. صنعان عبد احمد. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- زانا طارق روؤف زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- ئازاد محمود حسین. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- عبدالله إبراهيم إسماعيل. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
لێژنه‌كان
لێژنه‌ى باڵا
- سه‌رۆكى زانكۆ. پ.ى.د. كامران يونس محمدأمين
- ڕاگرى كۆلێژ. پ.د.جميل علي رسول
لێژنه‌ى زانستى
- پ. د. عثمان محمد غريب. زانكۆى سه‌لاحه‌دين سه‌رۆكى لێژنه
- پ. د. حسن خالد مصطفى. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ. د. صباح محمد نجيب. خانه‌نشين ئه‌ندام
- پ. د. عادل عبدالله حمد. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ. د. اوميد نجم الدين جميل. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ. د. ادريس قادر حمدأمين. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ.ى.د. قاسم غفور حسن. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ.ى.د. محمد خالد مصطفى. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ.ى.د. أردوان مصطفى إسماعيل. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ.ى.د. احمد محمود سيدۆك. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ.ى.د. هێمن عمر احمد. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ.ى.د. كابان عبدالكريم شيخ علي. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ.ى.د. مسعود محمد علي. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ.ى.د. زياد إسماعيل حمد. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
- پ.ى.د. نازه‌نين عمر عبدالرحمن. زانكۆى سه‌لاحه‌دين ئه‌ندام
تێبینی
1 – توێژينه‌وه‌كان له لايه‌ن لێژنه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كرێت.
2 -كۆنفڕانس هەڵدەستێت بە دابین كردنی شوێنی حەوانەوە بۆ توێژەرەكانی دەرەوەی شاری هەولێر.
3– بڕوانامەی توێژەران لە دوای پێشكەشكردنی توێژینەوەكانیان دابەش دەكرێت.
4- لە كۆتایی كۆنفڕانس بڕوانامە دەدەرێت بە بەشداربوان.
كاتە گرنگەکان
25-26 / 9 /2024 ئه‌نجام دانى كۆنفرانس.
25-3/ 2024 ڕاگه‌ياندنى كۆنفرانس.
25-3 تا 25/4/2024 وه‌رگرتنى پۆخته‌ى توێژينه‌وه.
1-5/2024 راگه‌ياندنى ئه‌نجامى پۆخته‌ى توێژينه‌وه.
1-8-2024 وه‌رگرتنى توێژينه‌وه‌ى كۆتايى.
1-9-2024 راگه‌ياندنى ئه‌نجامى توێژينه‌وه.
ناردنى پۆخته و توێژينه‌وه‌كان له رێگه‌ى ئه‌م ئێمێله‌ى خواره‌وه ده‌بێت
ئێميلى كۆنفراس cpkp@su.edu.krd
ژماره‌ى تلفون // واتس ئاپ // تليگرام 07504849472