زمان
١. پۆلێنکردنی زار و شێوەزارە کوردی و فارسيیەکان و خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەی هەوڵەکان لەو بوارەدا.
٢. کارتێکەری و کارتێکراوی لە نێوان زار و شێوەزارەکاندا.
٣. توێژینەوەی زارە کوردییەکان و خوێندنەوەی تایبەتمەندی و مۆرکەکانیان بە سەرنجدان لە بنەماکانی زمانناسیی کۆمەڵایەتی و شیکاریی ڕەخنەگرانەی گوتار.
٤. شیکاریی زارهکان لە ڕوانگەی ئاستەکانی زمانەوە (دهنگسازى، وشهسازى، ڕستەسازی و واتاسازى).
٥. پێکهێنانی «پهيكهرى زمانی» لە دەلاقەی زارە کوردی و فارسيیەکانەوە و خوێندنەوەی رەخنەگرانەی هەوڵەکان لەم بوارەدا.
٦. ناساندن و خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەی فەرهەنگی زار و شێوەزارەکان و فهرههنگه فرهشێوەزارەکان.
٧. ڕۆڵى تەکنۆلۆژیا و پڕۆگرام و ئامیرە نوێيهکان لە دیاریکردنی isogloss و هێڵى سنوورى زار و شێوەزارەکاندا.
٨. بەکارهێنانی بنەماکانی «زارناسيى تێگهيينى» (perceptual dialectology) لە دیاریکردنی تایبەتمەندیی شێوەزارەکاندا.
٩. ناساندن و شیکردنەوەی «بەردەوامێتیی شێوەزاری» (dialect continua) لە ناوچە شێوەزارییەکاندا.
١٠. هەڵسەنگاندنی لایەنەکانی پێوانەی «تێگهيشتنى بهرامبهرى» (mutual intelligibility) لە دیاریکردنی شێوەزارەکاندا.
ئەدەب
١. ناسین و ناساندنی بیر و بەرهەمی نووسەران و شاعیران و وێژەوانانی سەرجەم شیوەزارە کوردی و فارسيیەکان.
٢. شێوازناسیی بەرهەمی ئەدەبیی شێوەزارە کوردی و فارسيیەکان.
٣. ناساندنى بەرهەمی ئەدەبیی زارەکیی شێوەزارەکان.
٤. خوێندنەوەی بەرهەمی ئەدەبی بە سەرجەم چەشنەکانەوە لە شێوەزارە کوردی و فارسيیەکاندا، لە ژێر ڕۆشنایی بنەماکانی ڕەخنە و تیۆریی ئەدەبیی هاوچەرخەوە.
٥. لێكۆينهوه له ئاريشهكانى نووسينهوهى مێژووى ئهدهبى كوردى و فارسى، بهپێى شوێن و پێگهى زار و شێوهزاركان.
٦. دەرکەوتن و گەشەی چەشنە ئەدەبییەکان لە شێوەزارەکاندا.
٧. دەرکەوتن و گەشەی ڕێبازە ئەدەبییەکان لە شێوەزارەکاندا.
٨. نواندنی بابەتە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لە بەرهەمی ئەدەبیی شێوەزارەکاندا.
٩. کارتێکەری و کارتێکراویی نێوان بەرهەمە ئەدەبییەکانی شێوەزارەکان لە ڕووی فۆرم و ناوەرۆکەوە.
١٠. خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەی دەقە ئەدەبییە وەرگێڕدراوەکان بۆ زارەکان و زمانەکانی تر.